سەردێڕ:

کۆمسیۆن: تا ئێستا عەبادی هیچ لیستێکى بۆ هەڵبژاردنەکانى کوردستان تۆمارنەکردووە

فۆتۆ: 
2018-06-05

629 جار خوێندراوەتەوە

هێرش قادر - هەولێر

شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، تا ئێستا حەیدەر عەبادی هیچ لیستێکى بۆ هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى  کوردستان تۆمارنەکردووە.

شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەى دەنگۆی ئەوەى کە عەبادی لیست بۆ هەڵبژاردنەکانى کوردستان تۆماردەکات، ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ لیستێکى تۆمارنەکردووە.

ئەو قسەیەی شێروان زرار لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بوو کە ژمارەیەک چالاکی مەدەنی سەردانی کۆمسیۆنیان کرد و یاداشتێکیان لەسەر هەڵبژاردنەکان دایە کۆمسیۆن لەسەر دادپەروەری لە هەڵبژاردنەکان.

هاوکات شێروان زرار ڕاشیگەیاندووە، لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەڕلەمان تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمیان لە حکومەتەوە پێنەگەشتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە وابڕیارە ڕۆژی ٣٠ ئەیلول هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت.